ZNA – هەولێر
سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، سورن لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ لەباکوری سوریا دەشڵێت، "ئامانجمان پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی تورکیایە."
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە وتارێکدا ئاشكرای كرد، "سورین لەسەر ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێ لە باکوری سوریا لەگەڵ تەواوکردنی کەموکوڕییەکانی ناوچەی ئارام، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی سنورەکانمان".
ئەو باسی لەوەشکرد، لە کۆبونەوەی لوتكه‌ی ناتۆ له‌رێگه‌ی به‌ڵگه و زانیاری و ڤیدیۆوه باس له‌و دەنگۆیانە ده‌كه‌ن له‌باره‌ی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌وە بڵاوکراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، "سبه‌ینێ ده‌چینه ئیسپانیا بۆ لووتكه‌ی ناتۆ و چ شتێك پێویست بێت بۆ ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه ده‌كه‌ین".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دەچنە قۆناغێکی نوێی سوریا و ناوچەیەکی پارێزراو بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دروستدەکەن و هێرشده‌كه‌نه سەر هێزە چەکدارەکانی تەل رەفعەت و مه‌نبەج .
لای خۆشییەوە، نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا پشتیوانی دەکات لە بەردەوامی ئاگربەست لەو ناوچەیە و دەبێت هەموو لایەنەکان رێز لە سنورەکانی ئاگربەست بگرن و ئارامی ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزن.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |