ZNA – هەولێر
لە شاری سانت ئانتۆنیۆ لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، تەرمی 46 كۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێكدا دۆزرایەوە ، 16 کەسیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە كە لەناویاندا 4 منداڵ هەیە.
كاربەدەستانی ئاگر كوژێنەوەی ئەوشارە رایانگەیاند: لە شاری سانت ئانتۆنیۆ لەنێوان سنووری مەكسیك و ئەمەریكا تەرمی 46 كۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێکی جێهێڵدراودا دۆزراوەتەوە ، هەروەها 16 کەسی دیکەی ناو بارهەڵگرەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە بەهۆی مادوێتی و گەرماوە كە 4 یان منداڵن.
هەروەها ئەوەشیا ئاشكراكرد كە 3 كەسیان دەستگیر كردووە لەدەووروبەری ناوچەكە، دوای ئەوەی بارهەڵگەكەیان دۆزیوەتەوە كە لەدەوورووبەری هێڵی ئاسنسنی ناوچەكە جێهێڵدرابوو.
وەزیری دەرەوەی مەكسیك مارسیلۆ ئیبراد، لەتویتەری خۆی تویتێكی كردووە و رایگەیاندوە: كونسوڵخانەی ئێمە چاودێری ڕووداوەكە دەكات لەئەمەریكا.
س/ئەلعەرەبیە
و/ جەنگاوەر
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |