English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Sonic the Hedgehog لە سینەماکاندا
2022-06-22 [03:45 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی فیلمی Sonic the Hedgehog لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

فیلمەکە بەرهمی کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرزە و لە 8 ئەم مانگە بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 399 ملیۆن و 825 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 190 ملیۆن و 525 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 209 ملیۆن و 300 هەزار دۆلارە.

لە ماوەی رابردوودا یەکەم ترەیلەری ئەم بەرهەمە بڵاوکریەوەو لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە، بەرهەمهێنەرانی ترەیلەری دووەمیان بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێش بەرچاو دەکەون و جارێکی دیکە جیم کاری تێیدا دەرددکەوێت کە لە بەشی یەکەمدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.

لەم بەرهەمەدا بێن شوارتز، جێمس مارسدن، نیل ماکدۆنۆ، ئادەم بالی، تیکا سۆمبتەر و لیان لاپ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و جیف ڤاولەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

داهاتی بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە زیاتر لە 319 ملیۆن دۆلار بوو، هەر ئەم داهاتە زۆرەش وایکرد بەرهەمهێنەرانی بیر لە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی بکەنەوە.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad