English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Jurassic World لە سینەماکانی ئۆکراینا
2022-06-22 [07:02 AM]

ZNA – هەولێر


لە کاتێکدا ئۆکراینا بە جەنگێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەشێک لە سینەماکانی ئەو وڵاتە کراونەتەوە و بینەرانی فیلم پێشوازی لە فیلمە نوێیەکان دەکەن.

فیلمی Jurassic World: Dominion ئێستا لە سینەماکانی ئۆکراینا نمایشدەکرێت و داهاتی 117 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 634 ملیۆن دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی 15 وڵاتی جیهاندا، توانی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەست بێنێت.

لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە 10 هەزار هۆڵی سینەمایی نمایشکرا، لەوانە لە سینەماکانی مەکسیک، کۆریا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا.

"Jurassic World Dominion"سەشەم بەرهەمی کۆمپانیای یونیڤێرساڵە لەبارەی دایناسۆرەکان.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە وادەی بڵاوکردنەوەی خۆی دواکەوت.





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad