ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "واحد تانى" کە ئەحمەد حیلمی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت، بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە جەژنی رەمەزانەوە لە سینەماکانی میسردا نمایشدەکرێت، داهاتی زیاتر لە 60 ملیۆن جونەیهی میسرییە. داهاتی ئەم بەرهەمە تەنیا لە شەوی دووشەممە، 238 هەزار و 191 جونەیهی میسری بووە. لەم بەرهەمە سینەماییەدا ئەحمەد حیلمی، روبی، نەسرین ئەمین، سەید رەجەب رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و محەممەد شاکر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە. ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەحمەد حیلمی، لە دوای سێ ساڵ دابڕان لە سینەما دێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad