English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕووسیا به‌ دوو مووشه‌ك مۆڵێکی له‌ ئۆكرانیا پێكاوه، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون
2022-06-28 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرمانڕەوای هەرێمی پۆڵتاڤای ناوەڕاستی ئۆکرانیا دمیترۆ لونین دەڵێت دوو موشەکی ڕووسی لە مۆڵێکی بازاڕکردنی قەرەباڵغییان لە شاری کریمینچوک داوە و بەهۆیەوە لانی کەم 13 کەس کوژراون و 50 کەسی دیکە برینداربوون.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی لە کاتی هێرشەکەدا زیاتر لە 1000 کەس لە مۆڵەکەدا بوون، شایەتحاڵانیش دەڵێن هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و دوکەڵی ڕەشی لێوەبەرزبۆتەوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و سەربازەکان لە کاتێکدا گەڕاون بەدوای خەڵکەکەدا پارچە ئاسنی شکاوییان دەرهێناوە.

زێلێنسکی گوتی " مەحاڵە بیر لە ژمارەی قوربانییان بکەیتەوە، بێسوودە هیواخوازی ڕەوشت و مرۆڤایەتی بیت لە ڕووسیاوە."

فەرمانڕەوای هەرێمی پۆڵتاڤای ناوەڕاستی ئۆکرانیا دمیترۆ لونین وتی ئێستا 13 کەس پشتڕاستکراوەتەوە کە بەهۆی هێرشەکەوە کوژراون، وتیشی هێشتا زۆر زووە باس لە ژمارەی تەواوەتی قوربانییان بکەیت چونکە تیمەکانی فریاکەوتن هێشتا بە پاشماوەکاندا دەگەڕێن.

لونین وتیشی 21 کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، 29 کەسی دیکە فریاگوزاری سەرەتاییان دراوەتێ.

گوتی " ئەمە کردەوەیەکی تیرۆریستییە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی." ئەوەشی خستەڕوو هیچ ئامانجێکی سەربازیی لەنزیک مۆڵەکەدا نەبووە کە ڕووسیا ویستبێتی بیکاتە ئامانج.

کاتێک شەوییان بەسەردا هات، تیمەکانی فریاکەوتن گڵۆپ و بزوێنەرەکانیان هێنا بۆ بەردەوامیدان بە گەڕان بەدوای قوربانی و ڕزگاربووەکاندا. ئەندامانی خێزانەکان لەبەردەم هۆتێلێکی بەرامبەر مۆڵەکەدا چاوەڕێییان دەکرد.

کریمینچوک شارێکی پیشەسازییە و پێش داگیرکارییەکەی ڕووسیا 217,000 دانیشتووی هەبووە، دەکەوێتە سەر ڕووباری دنیپرۆ لە هەرێمی پۆڵتاڤا، هەروەها گەورەترین پاڵاوگەی نەوتی ئۆکرانیاشی لێیە.

سەرکردایەتی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا وتی مۆڵەکە بە دوو موشەکی مەودا درێژی ئێکس – 22 کراونەتە ئامانج، فڕۆکە جەنگیەکانی تو – 22ئێم3 موشەکەکانیان هەڵداوە کە لە بنکەی ئاسمانی شایکۆڤکای هەرێمی کالوگای ڕووسیاوە هاتوون.

جێگری باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دمیتری پۆلیانسکی بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک وتی هێرشەکە " کارێکی وروژێنەرانەی " ئۆکرانیا بووە.

گوتی " ئەمە بەدیاریکراوی ئەوەیە کە کیێڤ پێویستییەتی تاوەکو پێش کۆبوونەوەکەی ناتۆ سەرنجەکان لەسەر ئۆکرانیا بهێڵێتەوە."

ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی ئۆکرانیا ڤادیم دێنیسینکۆ وتی ڕووسیا سێ پاڵنەری هەیە بۆ هێرشەکە.

 

گوتی " یەکەمییان بەبێ هیچ گومانێک خستنەوەی ترسە، دووەم بۆ ئەوەی ژێرخانەکەمان لەناوببات، سێیەمیش ئەوەیە ڕۆژئاوا ناچار بکات دووبارە لەسەر مێزی گفتوگۆکان دابنیشنەوە."

ڕووسیا کە شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵ کرد، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا هێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر سەرانسەری ئۆکرانیا زیاتر کردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad