ZNA - هه‌ولێر
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره ڕایگەیاند ئێمه له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا تێده‌گه‌ین.
حسێن ئه‌میر عهبدولههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا تورکەکەی ڕایگه‌یاند، تورکیای له هه‌ستیاری و ڕه‌چاوکردنی ئێران، به جموجۆڵه‌کانی ئیسرائیل له ناوچه‌که ئاگادار کردوه‌ته‌وه.
حسێن ئه‌میر عهبدولههیان وتیشی، ئێران ئاسایشی تورکیا به یه‌کێک له ئاسایشه‌کانی ده‌زانێت، ئێمه‌ش ته‌نها خێرمان بۆ ناوچه‌که و بۆ تورکیاش ده‌وێت که وڵاتێکی برا و دۆست بێت و له داهاتویه‌کی نزیکیشدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لیژنه‌یه‌کی ئابوری هاوبه‌ش له نێوان تورکیا و ئێران ده‌کرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، "له دیداره‌که‌ماندا ڕاشکاوانه باسم له هه‌ستیاری و ڕه‌چاوکردنی ئێران به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی زایۆنی و کرداره‌کانی له‌ناوچه‌که کرد، چونکه ئه‌م قه‌واره‌یه له هه‌ر شوێنێک بێت، هۆکارێکه بو بۆ قه‌یران و نائارامی و ناسه‌قامگیری".
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وتی: "هیواخوازم خولی نوێی دانوستانه‌کان له‌ڕێگه‌ی په‌سه‌ندکردنی بۆچونێکی واقیعی له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و سێ وڵاتی ئه‌وروپیه‌وه ببێته هۆی ڕێککه‌وتن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆمدا بۆ ئه‌نقه‌ره، ڕه‌شنوسێک و کۆپییه‌ک له پێشنیازه‌که‌ی لایه‌نی ئێرانی پێشکه‌ش به مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ده‌کرێت بۆ کارکردن له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک به‌ناونیشانی (هاوکاری گشتگیر و درێژخایه‌نی نێوان دوو وڵات).
وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له داهاتوویه‌کی نزیکدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لیژنه‌یه‌کی ئابووری هاوبه‌ش له نێوان تورکیا و ئێران ده‌کرێت، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ تاوتوێ کردنی دیارده‌ی خۆڵبارین و گرفته ژینگه‌ییه‌کان چاره‌سه‌رکردن و لێکه‌وته‌کانی".
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |