هەولێر : ZNA
More برینی ناودەم بە هۆکاری هەمەجۆر دروست دەبێت، برین لە ڕووپۆشی ناوەوەی دەمدا دروستدەبێت، هەندێک جار زمان و پوکیش دەگرێتەوە، برینەکە لە شێوەی بڵقی سپیدایە و ئازارێکی زۆری هەیە بەتایبەت لە کاتی خۆراک خواردندا. ماڵپەڕی " برایت ساید" لە بابەتێکدا هۆکارەکانی دروستبوونی برینی ناو دەم دەخاتەڕوو کە دیارترینیان ئەمانەن: برینی ناو دەم هەندێک جار بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی ددان شۆردنی نەگونجاو یان فڵچەی ڕەق دروست دەبێت و هەندێک جاریش بەهۆی خواردنی زۆر گەرم ناو دەم توشی برین دەبێت. هەروەها کەمی ماددەی کانزای ئاسن و ڤیتامینەکان هۆکارن بۆ توشبوونی دەم بە برین، یاخود گۆڕانکاری ئاستی ھۆڕمۆنەکان لە لەشدا بەتایبەتی لە خانماندا پێش سوڕی مانگانە. پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بە هۆکارێکی سەرەکی دادەندرێت بۆ برینداربوونی بەشی ناوەوەی دەم یاخود توشبوون بە هەوکردن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad