|
هەولێر : ZNA له سووده‌كانی خواردنی میوه‌ی شووتی بۆ پاراستنی جه‌سته‌یه له نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها شێوه‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراوه كه شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو و ڕیشاڵه ماده و ڤیتامینه‌كان. به‌پێێ هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی شووتی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه میوه‌ی شووتی زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده‌ی ڕیشاڵ و ڤیتامین، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م میوه‌یه ده‌كه‌ین: یه‌كه‌م – گورچیله‌كان ده‌پارێزێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی شووتی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له‌خۆ ده‌گرێت، كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ باشكردنی باری گورچیله‌كان، چونكه ئه‌م ئاوه‌ی له شووتی دایه یارمه‌تی گورچیله‌كان ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی زینده كرداره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چالاك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری وشكبوونه‌وه‌ی گورچیله‌كان. دووه‌م – شه‌كری خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی شووتی ئه‌وه‌یه كه شه‌كری خوێن هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌یان روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌كره‌ی له شووتی دایه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نییه بۆ زیادبوونی شه‌كر له خوێندا، جگه له‌وه‌یش به‌هۆی ریشاڵه ماده‌كانی ناو شووتی شه‌كر له خوێندا هاوسه‌نگ ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 919جار خوێندراوەتەوە |