English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشی ئەگزیما چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
2022-06-28 [02:06 AM]

هەولێر : ZNA


پزیشکێکی نەخۆشییەکانی پێست باس لە نەخۆشییەکانی ئەگزیما و هۆکار و چارەسەرییەکانی دەکات و دەڵێت" ئەگزیما لە ئەنجامی هەوکردنی پێستەوە دروست دەبێت و زۆر جاریش بەهۆی هەستیاری پێستەوەیە". گەشین کەمال پزیشکی پێست دەڵێ ، کاتێک کەسێک تووشی ئەگزیما دەبێت نیشانەکانی ئەوەیە کە پێست کەمێک دەئاوسێت لە هەندێک جۆردا و سوردەبێتەوە و دەخورێت، پاشان دەگاتە ئەوەی کە پێستەکە دەقڵیشێت و پێست فڕێدەدات و وەک برین خۆی نیشان دەدات، زیاتر ئەگزیما لە دەموچاو و دەست و قاچ دروست دەبێت و هەندێک جاریش لە شوێنی تری لەشدا بەدەردەکەوێت، هەر بۆیە گرنگە کە توشی ئەگزیمابوویت نەیخورێنیت، چونکە شوێنەکەی دەبێت بە برینی وشک و ئازاری دەبێت". گەشین کەمال بەمجۆرە هۆکارەکانی پاڵنەری بۆ دروستبوونی ئەگزیما دەخاتە ڕوو: یەکەم: جۆری قوماش بەتایبەت قوماشی خوری. دووەم:سابوون و ئەو بەکارهێنەرانەی کە پێست وشکدەکەنەوە. سێیەم:هەستکردن بە گەرما و ئارەقکردنەوە. چوارەم: وشکبوونەوەی پێست. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستنیشانکردنی ئەگزیما دەبێت پزیشکی پێست بیکات، بەو پێیەی زۆربەی ئەوانەی تووشی ئاگزیما دەبن، جۆرێک لە جۆرەکانی حەساسییەتییان هەیە، بۆیە دەبێت پێش وەرگرتنی چارەسەر پشکنین بۆ کەسەکە بکرێت. چارەسەرەکانی بریتین لە: یەکەم: پزیشکی پسپۆڕی پێست دوای زانینی جۆری ئاگزیماکە و ڕێژەکەی، چارەسەری پێویستی بۆ دیاری دەکات. دووەم: خۆپارێزی لە ئاگزیما ئەوانیش: - بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە پێست نەرم و تەڕ دەکاتەوە. - دوورکەوتنەوە لە هەواگۆڕکێی زۆر لە زۆر گەرمەوە بۆ زۆر سارد یان بە پێچەوانەوە. - دوورکەوتنەوە لە ئارەقکردنەوەی زۆر یان سەرمابوونی زۆر. - کەمکردنەوەی فشارە دەرونییەکان. - دوورکەوتنەوە لەو کەرەستانەی کە دەبێتە هۆی خورانی لەش بە تایبەت خوری. - خواردنی ئەو خواردنانەی کە پێست بە تەڕی دەهێڵێتەوە بە تایبەت سەوزە و میوە.





ئەم هەواڵە 820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad