ZNA:هەولێر وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی عێراق، رایگه‌یاند، له كه‌ركووك یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به كۆلێرا تۆمار كرا.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆلێرا له شاره‌كه تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 17 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆلێرا تۆمار كراون و تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 76 حاڵه‌ت.
دوێنێ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، رایگه‌یاندبوو،12 حاڵه‌تی كۆلێرا له ناوچه جیاجیاكانی عێراق تۆمار كراون.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق، روونیكرده‌وه، له كۆی ئه‌و 12 حاڵه‌ته 8 حاڵه‌تیان له ره‌سافه‌ی به‌غدا تۆمار كراون.
كۆلێرا نه‌خۆشییه‌كی درمییه و له رێگه‌ی ئاوی پیس و به‌ركه‌وتن به پاشه‌ڕۆی مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و سكچوون و رشانه‌وه له دیارترین نیشانه‌كانییه‌تی.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |