ZNA - ههولێر
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆبووەوە.
ئەردۆغان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ سەردانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای کردووە، دەستی بە کۆبوونەوە و دیدارە دوو قۆڵییەکانی کرد.
کۆبوونەوەی هەردوو سەرکردەکە لە چوارچێوەی لووتکەی ناتۆدا لە ناوەندی کۆنگرەی IFEMA بە داخراوی بەرووی راگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
AA
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |