English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ كرایه‌وه‌
2022-06-29 [04:16 AM]

ZNA:هەولێر


ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری كانی ماسێ له‌ قه‌زای ئامێدی، دوای داخستنی چه‌ند كاتژمێرێك، دووباره‌ ده‌روازه‌كه‌ به‌ رووی گه‌شتیاران كرایه‌وه‌.

دوێنێ له‌ نزیك ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، له‌ دیوی باكووری كوردستان، له‌ گریێ سۆر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردووه‌ و سه‌ربازێكی توركیایان كوشت، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌روازه‌كه‌ له‌ كاتژمێری 12ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ تا ئه‌م به‌یانییه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ داخرا.

ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رزێرێ، دووه‌م ده‌روازه‌ی سنوورییه‌، له‌ ساڵی 2015ـه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ هاتووچۆی گه‌شتیاری، كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 3 هه‌زار گه‌شتیار و 100 تا 500 ئۆتۆمبێل له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا هاتووچۆی تێدا ده‌كه‌ن.

ده‌روازه‌كه‌ به‌رده‌وام جموجۆڵی گه‌شتاری تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام پێشتریش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج و هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad