ZNA:هەولێر وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەوڵانەی لە کوردستان بۆ بەبازاڕکردنی گەنم دەگیرێنە بەر ئاماژەیەکی ئەرێنییە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، کە ئامانج لێیان رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دانەوێڵە و سەرکەوتنی وەرزی بەبازاڕکردنە.
کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشکرای دەکات، محەمەد حەنوون بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە تاووتوێی رێوشوێنەکانیان بۆ کڕینەوەی گەنم لە پارێزگاکە کردووە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هەوڵانەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەبازاڕکردنی گەنم دەگیرێنە بەر ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ هەماهەنگی هاوبەش، تاوەکو بتوانن رووبەڕووی قەیرانی دانەوێڵە ببنەوە کە لەسەرتاسەری جیهان سەری هەڵداوە.
ئاشکراشی دەکات، نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم بەبازاڕ کراوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |