English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاسالاری ئێران: ئیسرائیل لە ناوچە سەرچاوەی هەڕەشەیە
محەمەد باقری
2022-06-29 [09:57 AM]

ZNA - هەولێر


محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە و هێزەکانی ئێرانیش لەئاست ئەو هەڕەشانە بێدەنگ نابن و بەرپەرچی دەدەنەوە. باقری لە کاتی پێشوازی لە نەدیم رەزا، سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی سوپاسالاری گشتی هێزە چەکدارەکانی پاکستان هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و رایگەیاندووە، بێگومان قەوارەی ئیسرائیل لەناوچەکە کاتیە و بوونیان لەسایەی سەری ئەو کەسانەیە دەست لە ناوچەکە وەردەدەن و زەمینەی ناسەقامگیریی بۆ دەڕەخسێنن. هەربۆیە ئێران بەرەنگاری هەر هەوڵێکی دەبێتەوە. سوپاسالاری ئێران ئاماژەیداوە، ئیسرائیل دەیەوێت بچێتە پاڵ فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە مانۆرەکاندا بەشداربێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرەنگاری هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئیسرائیل دەوەستنەوە.



ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad