English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتۆ: روسیا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌، یارمەتی سەربازی ئۆکرانیای پاڵەوان ده‌ده‌ین
2022-06-30 [11:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕۆژی چوارشەممە هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕووسیای بە گەورەترین "هەڕەشەی ڕاستەوخۆ" بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژئاوا لە قەڵەمدا، ڕێکەوتن لەسەر کۆمەڵێک پلان بۆ نوێکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا و گوتی " هێزەکانی ئۆکرانیا بەتەواوەتی لەپشت ئۆکرانییەکاندا وەستان و پاڵەوانانە بەرگرییان لە وڵاتەکەیان کردووە."

لە کاتێکدا ڕابەرانی 30 وڵاتەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە مەدرید کۆبوونەوە، هێزەکانی ڕووسیا هێرشەکانیان لە ئۆکرانیا چڕتر کردەوە، لەوانەش ئەنجامدانی هێرشی موشەکی و بۆردومانکردنی هەرێمی میکۆلایڤی باشووری ئۆکرانیا.

سەرۆکی شارەوانی شاری میکۆلایڤ وتی موشەکەکانی ڕووسیا بوونەتە هۆی کوژرانی لانی کەم پێنج هاوڵاتی مەدەنی لە بینایەکی نیشتەجێبوون لە شارەکەدا، هاوکات مۆسکۆ وتی هێزەکانیان لە " بنکەیەکی مەشقی بەکرێگیراوە بیانییەکانیان " داوە لە هەرێمەکەدا.

فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گوتی لە شاری لیسیچانسک شەڕ لە هەموو شوێنەکانەوە هەیە، ڕووسیاش دەیەوێت گەمارۆی شارەکە بدات لەکاتێکدا وردە وردە پێشڕەوی دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرانسەری هەرێمی دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بە ڕابەرانی هاوپەیمانێتی ناتۆی وت کیێڤ بەپەلە پێویستی بە چەک و پارەی زیاتر هەیە، هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی کرێملن بە ئۆکرانیاوە ناوەستێتەوە.

ڕابەرانی ناتۆ ڕێکەوتن لەسەر پێدانی یارمەتی سەربازی و ئابووری بە ئۆکرانیا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هەروەها نوێکردنەوەی هێزە سەربازییەکەی ئەو وڵاتە.

زێلێنسکی گوتی ئۆکرانیا مانگانە پێویستی بە 5 ملیار دۆلار هەیە بۆ بەرگری و پاراستن.

گوتی " ئەمە جەنگێک نیە لەلایەن ڕووسیاوە تەنها دژی ئۆکرانیا هەڵگیرسابێت. ئەمە جەنگی ڕەواییدانە بە داگیرکردن لە ئەوروپادا."

 

voa





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad