ZNA - ههولێر
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا رایگەیاند دەرکەوتووە نەخۆشێک لە تورکیا تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە، ئەم نەخۆشە تەمەن ٣٧ ساڵەیە کە تووشی ناتەواوی کۆئەندامی بەرگریی هاتووە، لە خەڵک جیا کراوەتەوە.
فەخرەدین کۆجا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند: "دەرکەوتووە نەخۆشێک تووشی ئاوڵەی مەیموون بووە. ئەم نەخۆشە کە تەمەنی ٣٧ ساڵە، تووشی ناتەواوی کۆئەندامی بەرگریی هاتووە، لە خەڵک دوور خراوەتەوە".
وەزیری تەندروستی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە کە چاودێری ئەوانەیش کراوە کە بەرکەوتنیان لەگەڵ نەخۆشەکەدا هەبووە و تاکوو ئێستا حاڵەتی دیکە تۆمار نەکراوە و نووسیوویشیەتی: "وەک دەزاندرێت ئەم نەخۆشییە لە رێگای هەناسەدانەوە نا، بەڵکوو لە رێگای نزیکبوونەوەی فیزیکییەوە دەگوازرێتەوە".
AA
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |