|
ZNA : هەولێر ئەم ڤیتامینە زۆر پێویستە بە ڕێژەی پێویست لە لەشدا ھەبێت ، لەبەر ئەوەی زۆر ئەرکی سەرەکی ھەیە لە لەشدا ، بۆ نمونە کاریگەری ھەیە لەسەر باری دەروونیت ، لەسەر شەھیەت بۆ خواردن ، لەسەر بیرکردنەوەت ، لەسەر نوستن ، لەسەر بەرگری لەش لەدژی ھەوکردن ،پێویستە بۆ گۆرینی خۆراک بۆ ووزە ، بۆ گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین بۆ ھەموو بەشەکانی لەش. ڕۆژانە پێویستە لە مناڵی ساوادا بڕی 0.3mgبدرێت ، لەگەڵ گەورە بوندا ئەم بڕە زیاد دەکات ، لە مرۆڤێکی کامڵدا ئەگەر ئافرەت بێت بڕی 1.5mgلە ڕۆژێکدا ، بۆ پیاویش بڕی 1.7mg لە ڕۆژێکدا ، بۆ ئافرەتی دووگیان بڕێکی زیاتر پێویستە 1.9mg لە ڕۆژێکدا. گرنگترین نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە: ١-کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە ھۆی کەم خوێنی ، کە بەبەردەوامی ھەست بە بێتاقەتی و ھیلاکی دەکەیت .جگە لەمە کەمی ئاسن و ڤیتامین B12و فولک اسید یش ھۆکارێکی کەی کەم خوێنین. ٢-سوربونەوەو خوران لەسەر پێست زیاتر لە سەر پێستی دەموچاو کە پێی دەوترێت (sborrhic dermatitis). ٣-شەق شەق بوونی لێو و لێوارەکانی لەگەڵ ئاوسانی زماندا. ٤-دابەزینی بەرگری لەش ، واتە زوو زوو توش بوون بە پەتاکان و ھەوکردن. ٥- ھەست کردن بە سڕی و دەرزی ئاژەنین لە ھەردوو دەست و قاچ دا. ٦-منداڵی ساوای گرینۆک بێ ھۆکار لەوانەیە نیشانە بێت بۆ کەمی ڤیتامین B6ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە مناڵ بەس شیری مەمکی دایکی بخوات لەدوای شەش مانگیش ، ھەروەھا زۆر کەمی ئەم ڤیتامینەش ئەبێتە ھۆی ڕوودانی گەشکە لە مناڵی ساوادا. ٧-ژنی دووگیان بەتایبەتی لە ٣ مانگی یەکەمدا ، ئەگەر ھەستی بە دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە کرد لە بەیانیاندا پێویستە B6 بەشێوەی سپڵیمینت وەرگرێت. ٨- ڤیتامین B6ئیشی مێشک ڕێک دەخات لەبەرئەوە بیرچونەوە ، کەمی تەرکیز ، ھەست کردن بە دڵتەنگی بە تایبەتی لە پیرەکاندا لەوانەیە نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە بن. ٩-کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ڕێخۆشکەر بێت بۆ توشبوون بە شێر پەنجە ، توێژینەوەکان سەلماندویانە کەئەوانەی شێر پەنجەی گەدە و سورێنچکیان ھەیە زۆربەیان ڤیتامین B6 یان کەم بووە بەڵام ھۆکارەکەی نەزانراوە.
ئەم هەواڵە 1003جار خوێندراوەتەوە |