ZNA:هەولێر حكوومەتی ئەمریكا بە بڕی سێ ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، 105 ملیۆن ژەمی ڤاكسینی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە فایزەر-بایۆنتێك كڕی.
لە راگەیەندراوێكدا كە لە لایەن فایزەر-بایۆنتێك بڵاوكراوەتەوە، هاتووە كە رێككەوتنێك لەگەڵ حكوومەتی ئەمریكا واژوو كراوە بۆ دابینكردنی 105 ملیۆن ژەم لە ڤاكسین.
رێككەوتنەكە بریتییە لە دابینكردنی ڤاكسینە پێشخراوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە بەرامبەر جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا كاردانەوەی بەرگرییان لە ڤاكسینە ئۆرجیناڵەكان بەرزترە.
لەم نێوەندەدا جێگەی سەرنج بوو كە نرخی هەر ژەمێكی ڤاكسینی نوێكراوە لە گرێبەستە نوێیەكەدا زیاتر لە 30 دۆلار بووە، لە كاتێكدا نرخی هەر ژەمێك لە یەكەم گرێبەستی حكوومەتی ئەمریكا لەگەڵ كۆمپانیاكان بۆ دابینكردنی ڤاكسین 19 دۆلار و 50 سەنت بووە.
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |