English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری بۆ ئۆکراینا راده‌گه‌یه‌نێت
2022-07-02 [05:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکى ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆتایى ٣٢هەمین لووتکەى ناتۆ کە لە مەدرید پایتەختى ئیسپانیا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجامدا، باسی له‌وه‌ كرد، لە رۆژانى داهاتوودا هاوکارییەکى دیکە بە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراینا ئاشکرا دەکەن.

بادین ئاماژەى بەوە کرد زۆرینەى ئەندامانى ناتۆ لە رێگەدان بۆ تێپەڕاندنى پابەندیى هاوپەیمانێتییەکە بە خەرجکردنى لە سەدا دووى داهاتى بەرهەمى گشتیى ناوخۆیى بۆ بەرگریی، و جەختى لەوە کردەوە کە ئەمە هەوڵێکى جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنى ئۆکراینا.

جەختى لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەى تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت بەردەوام دەبێت لە هاوکارییکردنی ئۆکراینا و گوتى: "لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا، پلانمان هەیە بڕى ٨٠٠ ملیۆن دۆلار (پاڵپشتیى سەربازیى) نوێ بۆ ئۆکراینا کە سیستمى بەرگریى ئاسمانیش لە خۆدەگرێت، رابگەیه‌نین".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەوەى وەبیرهێنایەوە کە به‌ر له‌ جەنگەکە هۆشداریى داوه‌ته‌ سەرۆکى رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەوەى "ئەگەر ئۆکراینا داگیر بکات، ناتۆ نەک تەنها بەهێز دەبێت بەڵکو لە هەمان کاتدا یەکگرتووش دەبێت"، ئاشكرایشی كرد به‌ سه‌رۆكی رووسیای گوتوو،ە دیموکراسییەکانى سەرانسەرى جیهان رادەپەڕن و دژى شەڕانگێزیت دەوەستنەوە.

جۆ بایدن رایگه‌یاند: "ئەمڕۆ بە تەواوەتى ئەمە دەبینین" و ئاماژەى بەوە کرد، ئۆکراینا لە مێژە گورزێکى گەورەى لە رووسیا داوە و مۆكسۆ پێگەى نێودەوڵەتیى خۆى لەدەستداوە.

راشیگه‌یاند: "نازانم (جەنگەکە) چۆن تەواو دەبێت بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنى رووسیا بەسەر ئۆکراینا کۆتایى نایەت".

بایدن داواکاریى فینلاند و سوید کە نەرێتێكی دوور و درێژیان لە بێلایەنیدا هەیە بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بە "هەنگاوێکى مێژوویى" ناوبرد و ئاماژەى بەوە کرد هاوپەیمانێتییەکە بەهێزتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad