ZNA - هه‌ولێر
وەزیری دەروەی ئێران سپاسی و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی لەبارەی کارئاسانیکردن لە کاروباری حاجیانی ئێرانی و داوای لەو وڵاتە کرد بەدواداچوون بۆ پرسەکانی دیکەش بکات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن له میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییه‌که‌ی، په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوایین پێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سوپاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی کرد، بۆ هه‌وڵه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی کارئاسانی بۆ کاروباری زیاره‌تکارانی ئێران بۆ سعوودیه و داواشی له عێراق کرد، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و کێشانه بکات که رووبه‌ڕووی حاجیان ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی دووپاتکرده‌وه بۆ "ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ سیاسییه‌کانی نێوان تاران و ریاز له به‌غدا"، هیوای خۆی ده‌ربڕی که "ئه‌و دانوستانانه ببنه هۆی پێشهاتی ئه‌رێنی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان هه‌ردوو وڵات".
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |