ZNA - ههولێر
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوەو ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتوە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتوە پێویستە لە ڕێکەوتى (2022/7/17) بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (١) کە هاوپێچە.
ئەم لیستە تایبەتە بە تێچوی خوێندنی (Tuition fees) ئەو کاندیدانەی کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوەو هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتوە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
1) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
2) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یاخود وەکیلەکەی ئامادەبێت.
4)لەڕێکەوتى (2022/7/17) سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.
5) ناوەکان لە زنجیرەى (١) بە ناوى (ابراهیم محمد عزیز) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (١١٠) بەناوى (نیان حمە صاح عبدالقادر) کۆتایى دێت.
فایلی PDF ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |