ZNA:هەولێر وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو بڵاوکردەوە. کە گەورەترین داهاتە لە مێژووی هەناردەکردنی نەوتی عێراق تا ئێستا تۆمار کرابێت.
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی نەوت لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، زیاتر لە 101 ملیۆن و 191 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەشی 11 ملیار و 505 ملیۆن دۆلار بووە.
بە گوێرەی ئامارەکان، هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 97 ملیۆن و 980 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بەڵام هەناردەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە 2 ملیۆن و 910 هەزار بەرمیل بووە.
تێكڕای هەنارەی رۆژانەش 3 ملیۆن و 373 هەزار بەرمیل نەوت بووە، نێوەندی نرخی بەرمیلێک نەوتیش بە 113.7 دۆلار فرۆشراوە.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |