English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاردرا یەك لیتر گاز بە 250 دینار بۆ مۆلیدە ئەهلیەكان دابین بكرێت
2022-07-03 [09:01 AM]

​ZNA – هەولێر


رۆژی شەممە 2-7-2022،  وەزیری گەیاندنی عێراق، ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی هەر لیترێك سووتەمەنی بە 250 دینار بۆ موەلیدەكان  دابین بكرێت.

ئەركان شەیبانی وەزیری گەیاندنی عێراق لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند: "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران داوای لە هەموو وەزارەتەكان كرد كە بەشداربن لەسەرخستنی كەنداو 25 لە بەسرە ".

 شەیبانی گوتیشی: "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی دابینكردنی موەلیدەكان بە (250) دینار بۆ هەر لیترێك پەسەند بكرێت"، هەروەها  بڕیاریدا بڕی ئەو سووتەمەنیانەی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دابین دەكرێت زیاد بكرێت.

 

وەزیری گەیاندن دەڵێت،  "ئەنجومەن بڕیاریدا فرۆشگاكانی فرۆشتنی گاز لە پارێزگاكان بە نرخی فەرمی بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان بكرێتەوە، ئەمە جگە لە تۆماركردنی مۆلیدە ئەهلییە تۆمارنەكراوەكان كە پشكی گاز دەیانگرێتەوە".

 

 





ئەم هەواڵە 1201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad