ZNA – هەولێر
حکومەتی ئۆکراینا رایگەیاند، کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکەی 27.6 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، جووتیارانی ناوچەی لوهانسک لە هەرێمی دۆنباس، وەرزی دروێنەیان نزیکبووەتەوە و بەڵام بەنزین کەمە و نرخەکەیشی زۆر بەرزە.
سێرجی لیۆبەراسکی، جووتیارێکی ئۆکراینا دەڵێت: "نرخی بەنزین زۆر گرانە و یەک لتری بەرامبەرە بە 2.54$، ئەگەر شەڕ رێگەمان بدات دانەوێڵەکە دروێنە بکەین پێش ئەوەی بسووتێت، ئەوا نانیشمان دەبێت."
پاشماوەی مووشەک و تەقەمەنی لەنێو کێڵگەی بەشێک لە جووتیاران دەبیندرێت، هەموو جووتیارەکان دەیانەوێت ئەم چەند رۆژەی داهاتوو دروێنەکە تەواو بکەن، نەوەک بەهۆی پریشکی شەڕەوە ئەوەی هەیانە لەدەستی بدەن.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |