English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند تەقینەوەیەکی بەهێز شارێکی رووسیای هەژاند
2022-07-03 [10:37 AM]

ZNA_ هەولێر


 

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لەنێوان هێزەکانی رووسیا و ئۆکراینا ئەمڕۆ یەکشەممە چەند تەقینەوەیەک شارۆچکەیەکی رووسیای لەسەر سنوور هەژاند.

ڤیایسلاڤ گلادکۆڤ، فەرمانڕەوای ناوچەی بیلگۆرۆدی رووسیا لە پۆستێکدا لەسەر هەژماری "تلیگرام" رایگەیاند، "چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری بیلگۆرۆدی نزیک لە سنوورەکانی ئۆکراینا روویدا کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و زیانگەیاندن بە 11 باڵەخانە و 39 خانوو و وێرانکردنی 5 خانووی دیکە بەتەواوەتی و، لە ئاکامدا 3 کەسیش کوژران".

گلادکۆڤ، ئەوەشی زیاد کرد: "لێکۆڵێنەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە دەکرێت، دەبوایە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کاری بکردبایە".





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad