English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سک ئێشە لە منداڵان
2022-07-03 [11:42 AM]

ZNA : هەولێر


سک ئێشە یەکێکە لە زۆرترین ئەو حاڵەتانەی کە بەهۆیەوە دایک وباوکان منداڵەکانیان دەهێننە فریاکەوتنەکان و کلینیکەکان. سک ئێشە دوو جۆری هەیە بەگوێرەی کات، یان لەناکاوە Acute Abdominal pain یان درێژخایەنە chronic Abdominal pain. سک ئێشەی درێژخایەن کاتێک پێی دەگوترێ ئەگەر زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند. بەگوێرەی هۆکارەکان سک ئێشە یان وەزیفیە یان ئۆرگانی. خۆش بەختانە ٨٥% ی سک ئێشە لە منداڵان وەزیفیە و هیچ هۆکارێک نیە و خۆی چاک دەبێتەوە. چ کاتێک پێویستە منداڵەکەت بە پزیشک نیشان بدەی ئەگەر تووشی سکئێشان بوو؟ ١ــ ئەگەر ئێشەکە لە ناکاو بوو. ٢ــ زیاتر لە سەعاتێک ئێشەکە مایەوە. ٣ــ ئازارەکە لە بەشێکی سک بوو. ٤ــ ئێشەکە زیادی کرد لە کاتی دەست لێدان لە سک. ٥ــ ئازارەکە لە شوێنی تریش هەستی پێ کرا وەکو سنگ و پشت و هێلکە گونەکان. ٦ــ ئازارەکە زۆر توند بوو. ٧ــ نیشانەی تریش بەدی کرا وەکو ڕشانەوە، سکچون، خێن لەگەر پیسایی، خۆێن لەگەڵ ڕشانەوە، زەردوویی و تا ......هتد ٨ ــ لەکاتی سک ئێشەکە منداڵەکە دوور بکەوێتەوە لە یاری کردن و جووڵە. د. نجاة عبدلقادر حمد پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad