کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا زنجیرەی نوێی گالاکسیA ی بۆ ساڵی 2022 ڕاگەیاند، کە بریتیبوون لە مۆبایلەکانی Galaxy A33 5G و Galaxy A53 5G و مۆبایلی نوێی Galaxy A73 5G کە لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەستە، کە ئەمساڵ سامسۆنگ جەختی دەکردە سەر بەردەستبوونی نوێترین داهێنانەکانی مۆبایل لەم سێ مۆبایلە نوێیە، ئەمەش باڵادەستی سامسۆنگ لە تەختی ئامێرە زیرەکە باڵاکان لە سەرانسەری جیهاندا دەوڵەمەندتر دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، سامسۆنگ جەخت دەکاتە سەر بەردەستبوونی نوێترین داهێنانەکانی بۆ بەکارهێنەرانی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە کە بەردەوام زیادی دەکات بۆ ئامێرەکانی، و ئەمەش لە زنجیرە نوێیەکەی A دا بەرجەستە کراوە، کە سامسۆنگ جەختی دەکردە سەر دابینکردنی پاکێجێکی تەواو و پێشکەوتوو لە نوێترین داهێنانەکانی، کە ئەزموونێکی داهێنەرانە و نایاب و گشتگیر بۆ بەکارهێنەرانی دابین دەکات.
لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر ئامێرە نایابەکەی سامسۆنگ گالاکسی A33 5G، بە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی، تا وەک دەرفەتێک بێت بۆ زانینی دیارترین داهێنانەکانی جیهانی مۆبایلی سامسۆنگ.
سەرەتا مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ گالاکسی A33 5G شاشەیەکی جۆری Super AMOLED بە قەبارەی 6.4 ئینچ لەخۆدەگرێت، بە ڕوونی FHD +، کە پشتگیری لە ڕێژەی نوێبوونەوەی 90 هێرتز دەکات.
ئامێرە نوێیەکە کامێرای دواوەی 48 + 8 + 5 + 2 مێگاپیکسڵی لەگەڵدایە، هەروەها کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵ.
هەروەها مۆبایلی Galaxy A33 5G پاترییەکی گەورەی تێدایە بە توانای 5000 میلی ئەمپێر کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرای 25 وات دەکات، هەروەها مۆبایلەکە لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4.1 کاردەکات کە لەسەر بنەمای سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید 12 دامەزراوە.
جگە لەوەش ئامێرەکە بە چارەسەرکەری سامسۆنگ Exynos 1280 کاردەکات، و ئەم چارەسەرکەرە بە پێکهاتە نایابەکەی کەم ووزە بەکاردەهێنێت بەجۆرێک چارەسەرکەرەکە کاراتر بێت لە بەکارهێنانی ووزەدا بە بەراوورد بە نەوەی پێشووی زنجیرەی A. ئەم مۆبایلە نوێیە ڕامی 6 یان 8 گێگابایتی هەیە، و بیرگەی ناوەکی 128 یان 256 گێگابایت لەخۆدەگرێت، هەروەها پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات هەتا ١ تێرا.
هەروەها ئامێرە نوێیەکە بەرگری لە دژی ئاوی سازگار و تۆز بەهۆی هەبوونی بڕوانامەی IP67 هەیە، کە ئاستێکی باشتر لە مانەوە دابین دەکات، هەروەها ئارامی دەروونی بۆ بەکارهێنەر مسۆگەر دەکات.
ئامێرە نوێیەکە لە بازاڕەکانی عێراقیدا بە ڕەنگی سپی و ڕەش و شین و پرتەقاڵی بەردەستە، و تەنها بە ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت بەردەستە.
بە کورتی، و دوای ئەزموونی ئێمە لەگەڵ ئەم ئامێرە نایابە، و دوای بەدەستهێنانی ڕێژەی فرۆشتنی بەرز لە دوای خستنە بازاڕەوە بەهۆی تایبەتمەندییە نایاب و بەهێزەکانی و کارایی خێرا و کامێرای ڕوونی بەرز بە نرخێکی نموونەیی لە دەستی خۆشەویستانی چینی ناوەندی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان، دەتوانین بڵێین دیارییەکی زۆر نایابی سامسۆنگە بۆ هەوادارانی ئەمساڵی!
ئەم هەواڵە 2140جار خوێندراوەتەوە |