ZNA- هەولێر
وەزیری كارەبای عێراق ڕایگەیاند، تا پێنج ساڵی دیکە پێویستیان بە هاوردەکردنی غازی سروشتی هەیە و بۆ دابینکردنی كارەبای ٢٤ كاتژمێری، عێراق پێویستی بە ٣٥ هەزار مێگاوات كارەبا هەیە.
عادل كەریم وەزیری کارەبای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەهەماهەنگیدان بۆدابینکردنی سوتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەو گوتیشی، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی کارەبا لە وزەی پاکەوە بەرهەم بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش لە قۆناغی یەكەمدا چەند گرێبەستێکیان واژۆ كردووە.
دەشڵێت گرێبەستەکە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی حەوت هەزار ٥٠٠مێگاوات وزەی پاك لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە كە لە سەرتاسەری عێراقدا دابەشكراون.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |