English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنە ناکۆکەکانی بەغدا کێشەکان ئە ئەستۆی خۆیان دادەماڵن
عارف حەمامی
2022-07-04 [01:27 AM]

ZNA - هەولێر


عارف حەمامی پەرلەمانتاری دەوڵەتی قانون دەڵێ، چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانیان یەکلایی کردووەتەوە، بەڵام چاوەڕێی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمارن. حەمامی بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاندووە، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی کوردە بۆ ئەوەی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار رێکبکەون بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسی بەڕێڕەوی یاسایی بڕوات و دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ئەویش کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت راسپێرێت. هەروەها ئاماژەیداوە، ئەگەر پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی بکرێتەوە، ئەوا بەشێکی زۆری کوتلە سیاسییەکان ئاسانکاری دەکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەت، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران لە گەورەترین کوتلە دیاریکردووە. ئەم لێدوانەی پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە، کە هێشتا لایەنە شیعەکان لە سەر دانانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و پرسی چەند کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ناکۆکن و هەر ساتێک چاوەڕوانی شلەژانی شەقامی عێراق بە پشتگیریی موقتەدا سەدر و دژ بە چوارچێوەی هەماهەنگی دەکرێت.



ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad