English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم نیشانانە بزانە توشی شێرپەنجەی کۆلۆن بووی
رێکلام
2022-07-04 [10:01 AM]

هەولێر : ZNA


شێرپەنجەی کولۆن جۆرێکی شێرپەنجەیە توشی ڕخۆڵە ئەستورە دەبێت کە دەکەوێتە کۆتا بەشی هەرسی مرۆڤەوە. لەسەرتادا شێرپەنجەی کۆلۆن لە کۆبونەوەی چەند شتێکی بچوکەوە دەست پێدەکات کە خانەی شێرپەنجەی نین، بەڵام دواتر دەگۆڕێت بۆ خانەی شێرپەنجەی . بەهۆی چەند نیشانەیەکەوە کەسی تووشبوو دەتوانێت لەخۆیدا بەدی بکات و بەزوی سەردانی پزیشک بکا ئەوانیش. ـ گۆڕانی شێوازی پیسای کردن: کەسی توشبووهەندێک جار توشی قەبزی دەبێت و هەندێک جار سکچون یاخود گۆڕانی ڕەنگی پیسای هەرجارەو بەجۆرێک بۆ ماوەی زیاتر لە چوارهەفتە. ـ بونی خوێن لەگەڵ پیسایدا. ـ ناڕەحەت بونی ڕخۆڵە، دروست بونی غازات و هەبونی ئازار. ـ هەستکردن بەوەی کە ڕیخۆڵە بەتەواوی خاڵی نەبووەتەوە. ـ لاوازی، بێتاقەتی. ـ لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکار. تێبینی: زۆربەی ئەوانی تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون لەسەرە تاوەهەست بەهیچ نیشانەیەک ناکەن تاکو خانە شێرپەنجەییەکانیان زۆر دەبێت لەڕیخۆڵەدا . بەڵام هەرکەسێک هەستی بە هەریەک لەم نیشانانەی سەرەوە کرد واباشترە بەخێرای سەردانی پزیشک بکات.





ئەم هەواڵە 2281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad