English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا خەریکی کاندید کردنی نووری مالیکی سەرۆکی بۆ پۆستی سەرۆک‌وەزیرانە
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەمانیی دەوڵەتی یاسا
2022-07-04 [06:13 AM]

​ZNA – هەولێر


محەمەد سەیهوود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممەی هاوپەیمانێتییەکە بە کۆی دەنگ بڕیار لەسەر کاندیدکردنەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دراوە.

بە گوتەی سەهیوود، دەوڵەتی یاسا گفتوگۆی لەبارەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و کۆکردنەوەی دەنگی پێویست بۆ تێپەڕاندنی سەرۆککۆمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرکەوتنی مالیکی لە کێبڕکێی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ئاسانە، چونکە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و ئەزموونی زۆری بۆ ئیدارەدانی بۆ قۆناخی داهاتوو هەیە.

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەکاتێکدا دەنگۆی کاندید‌کردنی نووری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک‌وەزیران بڵاو دەکاتەوە، موقتەدا سەدر لە ماوەی ٨مانگی رابردوودا وەک نەیارێکی سەرسەختی مالیکی خۆی نیشان داوە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad