English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێكی ئەمەریكی لەڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریكادا 6 كەسی كوشت دەیانی تریشی برینداركرد
2022-07-05 [08:37 AM]

​ZNA – هەولێر


لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا و لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی ئیلینۆی، چەند کەسێک دەکوژرێن و دەیانی تریش بریندار دەکرێن، هێرشەکە لەلایەن چەکدارێکەوە بووە، دەگوترێت لە سەربانی باڵەخانەیەکەوە تەقەی لە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە کردووە.

هه‌ردوو تۆڕی "سی بی ئێس" و "ئه‌ی بی ئێس" بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ رووداوكه‌ 6 كه‌س كوژراون و 30 كەسی تریش برینداربوون، هەروەها ئەو خەڵكەی لەڕێوەڕەسمەكەبوون له‌ ترسی هێرشه‌كه‌ رایانده‌كرد، خه‌ڵك‌ له‌ناكاو گوێیان له‌ ده‌نگی ته‌قه‌ بووه‌، به‌دوای په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان.

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە شیکاگۆ ئاشکرای کرد، تۆمەتبارەکە دوای ته‌قه‌كردنه‌كه‌ دەستگیرکراوە و لەسەر باڵەخانەیەک دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ته‌مه‌نی 22 ساڵه‌ و ناوی "رۆبه‌رت كریمۆ"یه‌.

 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad