English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش نیشانە ئاماژەن بۆ کێشەی تەندروستی لە دڵدا
2022-07-04 [05:59 AM]

هەولێر : ZNA


ماڵپەڕی العربیة لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش لە گرنگترینی ئەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن تەندروستی دڵ باش نییە و تووشی کێشەی تەندروستی بووە و دەبێت بەزووترین کات چارەسەر بکرێت، بەم جۆرە: ‎١. هەناسەتەنگی و هەستکردن بە لاوازبوونی توانای هەناسەدان. ‎٢. گەورەبوونی قەبارەی قاچەکان و ئاوسانیان، بەهۆی ئەوەی جەستە ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات لە ماددە شلەکان بەمەش لە قاچەکاندا کۆدەبنەوە. ‎٣. تووشبوون بە کۆکە لەو کاتەی پاڵدەکەویت و لە شەواندا، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کێشە لە سییەکاندا بەهۆی ئەوەی کێشە لە دڵدا دروستبووە. ‎٤. هەستکردن بە ماندوێتی دەکرێت بەهۆی ئەوە بێت کە خوێن بەپێی پێویست ناڕوات بۆ ئەندامەکانی جەستە کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بوونی کێشەیەك لە تەندروستی دڵدا. ‎٥. نەمانی ئارەزووی خواردن دەکرێت بەهۆی بوونی کێشەیەك بێت لە تەندروستی دڵدا، چونکە وادەکات خوێن بەپێی پێویست نەچێت بۆ کۆئەندامی هەرس و ئارەزووی خواردن کەمببێتەوە و هەست بە دڵتێکهەڵاتن بکرێت. ‎٦. زیادبوونی لێدانی دڵ و توندبوونی ترپەکانی بەجۆرێك هەستیان پێبکرێت ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی دڵ بەرگەی فشاری زۆر ناگرێت و توانای پاڵنانی خوێنی نییە، بۆیە باشتروایە پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشك بکرێت.





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad