English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خه‌وزڕاندن له‌چیه‌وه‌ دروست ده‌بێت؟
2022-07-05 [12:30 PM]

هەولێر : ZNA


پشوودانـــی هەمووئەندامەکانی لەش پاش ئەوەی بەرۆژ ماندوو و شــــــەکەت دەبێت لەرێگایی نووستنەوە کۆئەندامی دەمارهەست بەپشوودان و، هەمووئەندامەکانی تری لەش هەست بەئاسوودەیی دەکەن وماندوێتیان دەرەوێتەوە لەکاتی نووستن. (خـــەوزڕان: پێناسە دەکرێت کەمرۆف نەتوانێ لەکاتی خۆیدا بخەوێت کاتێک هەموو هۆکارەکانی نووستن دابین کرابێت : خەوزراندن چەند جۆرێکی هەیەلەوانەیە بەهۆی کەمێک دڵەڕاوکێ یان لەشێوەی خەوی کەم کەمی پچڕپچردا بێت یان لەشێوەی خەوی بینینی ناخۆش دابیت یان لەشێوەی خەونەهاتن و چاونەچوونە خەو دابیت، کاتێک کەسەکە بۆ ماوەیەک لەناو جێگا دەمێنێتەوە یان خەوێکی کەم رووکەشی لێدەکەوێت کە مرۆڤ ئاسوودە ناکات ماندوێتی نارەوینەوە ئەگەر مرۆڤ هەموو هۆکارەکانی نوستنی بۆ رەخسا هەرخەوی لێنەکەوت ئەوسا دەبێت هۆکارێک هەبێت بۆ ئەم خەولێ نەکەوتنەوە هۆکارزۆرە بۆخەوزراندن جا ئەوهۆکارە لەسەرەتای شەودا بیت یان لە کۆتایی شەودابێت. هۆکارەکانی خەوزڕاندن چیە ؟ ١- ماندووبون وهیلاکی زۆر ٢- برسێتی ٣- دەنگە دەنگ و ژاوه‌ ژاو ٤- بیرکردنەوەی زۆر لەسەرجێگای نووستن. ٥- ورووژاندنی کۆئەندامی دەمار بەهۆی ماندووبوونی زۆر ٦- زۆرخواردنی مادە ووریاکەرەوەکان وەک چاو و قاوە ٧- ئازار بەهۆیی نەخۆشی جۆراوجۆرەوە ٨- شوێنی خەوتن رێگـــــاکانی خــــۆپاراستن لـــــە خــــەو زڕانـــــدن مەچۆرە سەرجێگای نووستن بە برسێتی، باشتر وایە کە ژەمە خۆراکێکی سووکت خواردبێت ، هەروەها زۆرخواردنیش هەر هۆکارە بۆ خەوزڕاندن پێش چوونت بۆ سەرجێگای نووستنت قسەو باس و خوێندنەوە و ئیشوکارەکانت تەواوبکە، ئینجا بچۆرە سەر جێگای نووستن . نەخواردنەوەی یان کەم خواردنەوەی چاو و قاوە ، وە نە خواردنەوەی مەی، وەرزشکردنێکی سووک چەند کاتژمێرێک بەر لەچوونت بۆ سەر جێگای نووستن .





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad