ZNA – هەولێر
سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک، محەمەد بارکیندۆ لەتەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆكی دامەزراوەی نەوتی نێجیریا.
مێلی کیاری سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتیمانی نەیجیریا رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی رابردوو محەمەد سایسی بارکیندۆ لەتەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
كیاری ئاماژە بەوەشكرد، بارکیندۆ لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە پۆستی سکرتێری گشتی ئۆپیک خانەنشین دەبوو لەدوای شەش ساڵ کارکردن لە پۆستەکەدا.
کیاری باسی لەوەشکردووە، کۆچی دوایی بارکیندۆ لەدوای تەنها چەند کاتژمێرێک بوو لە ئاهەنگگێڕانی لەگەڵ موحەمەدو بوهاری سەرۆکی نەیجیرا و پێشکەشکردنی وتارێک لەسەر وزەی ئەبوجا.
باکریندۆ لە 20ـی نیسانی 1959 لە شاری یۆلا لە ویلایەتی ئادەمەوا لە نایجێریا لەدایکبووە.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |