English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆرێكی ئەمەریكا: عێراق گرنگترین هاوبەشی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا
2022-07-06 [09:44 AM]

ZNA – هەولێر


سیناتۆری ئەمریكی لیندسی گراهام لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم كۆبوەوە و گوتی، عێراق گرنگترین هاوبەشە ستراتیژییەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا.

 

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سیناتۆری ئەمریكی لیندسی گراهام لە 4 و 5ی تەمموز سەردانی عێراقی كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی عێراق كۆببێتەوە و باسی هاوكاری سیاسی و ئابووری و مرۆیی و ئەمنی لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.

 

 
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا ئاشكراشیكرد: سیناتۆر گراهام ڕۆژی 4ی تەمووز لە بەغدا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد چاویكەوت بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆكی عێراق و  محمد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها ڕۆژی 5 تەمموز سیناتۆر گراهام و باڵیۆز ڕۆمانۆسكی لەهەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە عێراق كۆبوونەوە.

 

 
بەپێی بەیاننامەكە سیناتۆر گراهام تەئكیدی لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بەعێراق وەك یەكێك لەگرنگترین هاوبەشە ستراتیژیەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا كردەوەو تیشكی خستەسەر گرنگی پتەوكردنی دیموكراسی لەعیراق هەروەها پێداچوونەوەی هەوڵەكانی ئەمریكای كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندی ئەمریكا و عێراق بەپێی ڕێكەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، لەوانە لە ڕێگەی یارمەتی مرۆیی و سەقامگیری و هاوكاری ئابووری و هەوڵەكانی دژە گەندەڵی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و تواناسازی ژنان و ئاڵوگۆڕی ئەكادیمی و فەرهەنگی.




ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad