English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Elvis لە سینەماکاندا 60 ملیۆن دۆلارە
2022-06-29 [01:11 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Elvis لەبارەی گۆرانیبێژی ئەمریکی ئیلیڤیس پریسلی، لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 60 ملیۆن و 732 ههەزار دۆلاری ئەمریکییە.

Elvis تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 40 ملیۆن و 732 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 20 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و یەکەم نمایشی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بووە لە شاری کانی فەرەنسا.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان پریسلی و پارکەر دەکات کە توانی ئەو هونەرمەندە بدۆزێتەوە و بە دنیای بناسینێت.

تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پارەکەر دەگێڕێت، بەمەش یەکەم رۆڵی ئەو ئەکتەرەیە لە مێژووی کارکردنیدا لە سینەما کە وەک وێنەیەکی باش پیشان نادات و کەسێکی خۆشەویست نابێت لەلای بینەر.
 





ئەم هەواڵە 805جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad