ZNA – هەولێر
هەردوو ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جۆلیا رۆبێرتس و جۆرج کلۆنی، لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە بەناوی Ticket To Paradiseیە و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە کە ماوەکەی دوو خولەکە. فیلمی Ticket To Paradise لەبارەی کچێکە کە دەرچووی زانکۆی شیکاگۆیە و لە کاتی چوونیان بۆ بالی، بڕیاردەدات ژیانی هاوژینی لەگەڵ کەسێک لە بالی پێکبێنێت، بەلام دایک و باوکی رێگری لێدەکەن بۆ ئەوەی هەمان هەڵە نەکات کە ئەوان بەر لە 25 ساڵ کردوویانە. لەم بەرهەمەدا جگە لەو دوو ئەکتەرە، ەریەک لە کایتلین دیڤێر، بیلی لۆرد و لۆکاس براڤۆ رۆڵ دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad