English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەدێل کۆنسێرتێکی لە لەندەن سازکرد
2022-07-02 [09:58 AM]

ZNA – هەولێر


ئەدێل، خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، کۆنسێرتێکی لە هاید پارک لە نێوەڕاستی لەندەنی پایتەختی وڵاتەکەی، بۆ هۆگرانی سازکرد.

لە کۆنسێرتەکەدا بە هەزارن کەس ئامادەبوون و ئەو گۆرانیبێژە گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکەکانی پێشکێشکرد، لەوانە Easy On Me، Hello و Skyfall.

بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە کۆشکێکی لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا کڕی کە نرخەکەی 58 ملیۆن دۆلار بوو و کۆشکی پێشووی سلڤستەر ستالۆن، ئەکتەری ئەمریکی بوو.

نرخی کۆشکەکە 110 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەس ئەو نرخەی پێنەدا، بۆ 85 ملیۆن دۆلار نرخەکەی دابەزێندرا و دواتریش بە 58 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad