ZNA - ههولێر
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا 19ی تهمموز بەیاوەریی شاندێک سەردانی ئێران دەکات.
نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی شاندێک ڕۆژی 19ی تهمموز سەردانی تاران دەکات.
شایانی باسە پێشتر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ٢٧ی حوزهیران لە سەردانێکی فەرمیدا سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوویەوە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |