English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... پێنج چەکداری داعش دەستگیر کران
2022-07-06 [12:00 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەستگیرکردنی پێنج چەکدارى داعشى لە عێراق ڕاگەیێندرا کە لەنێویاندا سەرکردەى ڕێکخراوەکەش هەیە.

یەحیا رەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکدا لە بەغدا سەرکردەیەکى داعش بەناوى "ئەبو عەلی بەغدا" دەستگیركرا، كە بەشداری لە جێبەجێکردنی ژمارەیەک تاوانی دژی هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان کردووە.

ناوبراو وتیشى: "هەروەها لە پارێزگاکانی ئەنبار، کەرکووک، سەڵاحەدین چوار تیرۆریست دەستگیرکران، هاوکات ئەندامێکى داعش لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشى پارێزگاکە".





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad