ZNA : هەولێر
TwitterMore کەمی خوێ لە جەستەدا لەوانەیە چەندین مەترسی و زیانی پێبگەیەنێت، بۆیە دەبێت بزانینت کەی جەستە خوێی کەمە و چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە. بەپێی ماڵپەری العین، کەمی خوی بارێکی تەندروستییە بەسەر مرۆڤدا دێت و ڕێژەی سۆدیۆمی خوێن کەم دەبێتەوە، نیشانەکانی کەمی لە خوێندا ئەمانەن: ١. هەستکردن بە دڵتێکهەڵهاتن ٢. سەر ئێشەی بەردەوام ٣. هەمیشە حەزت لە خەوتنە ٤. بەردەوام هەستکردن بە ماندوویەتی ٥. تێکچوونی خەو و ئارەقکردنەوە ٦. کەشەنگ بوونی ماسولکەکان هۆکارەکانی کەمی خوێ لە جەستەدا: - تووشبوون بە نەخۆشی جگەر. - تووشبوون بە نەخۆشی گورچیلە - کێشەی نەخۆشییەکانی دڵ - بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بۆ میزکردن بەکاردەهێنرێن. -تووشبوون بە قەبزی قورس. - خواردنەوەی ئاوی زۆر لەکاتی وەرزشکردندا - خواردنی هەندێک دەرمانی تایبەت بە دژە خەمۆکی و ئازارشکێن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad