ZNA - هەولێر کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی سوورە لەسەر چوونی لە یانەی مانچێستەر یونایتد و نرخەکەشی دیاریکرا.
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە یانەی چێڵسی کار بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ دەکات و ئامادەیە بڕی 14 ملیۆن پاوەند بەرامبەر بە یاریزانەکە بداتە مانچستەر یونایتد.
یانەی یۆڤانتۆس بڕی 19 ملیۆن پاوەندی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە جارێکی تر کریستیانۆ بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی خانمە پیرەکە.
یاریزانە پورتوگالیەکە ماوەی چەندین ڕۆژە بەشداری ڕاهێنانی یانەکەی نەکردوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەجێهێشتنی یانەکە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |