English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای سامسۆنگ کورتە فیلمێکی بە ئیلهامی“Stranger Things” بڵاوکردەوە بە بەکارهێنانی مۆبایلی گالاکسی S22 ئەڵترا
2022-07-07 [12:31 PM]

ZNA


•    سامسۆنگ سوود لە تایبەتمەندییەکانی وێنەگرتنی شەوانەی مۆبایلیS22  ئەڵترا وەردەگرێت بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی یەکەمین نمایشی وەرزی چوارەمی بەرنامەکە لە نوێترین کاری هاوبەشیدا لەگەڵ "نێتفلێکس"

[هەولێر - عێراق، XXی حوزەیرانی 2022] - ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، کورتە فیلمێکی Make STRANGER Nights Epic ی ڕاگەیاند، کە لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وێنەگرتنی شەوانەی کامێرای گالاکسی S22 ئەڵترا دروستکراوە، بۆ ئاهەنگگێڕان بە زنجیرە بەناوبانگەکەی Stranger Things لە نێتفلێکس. ئەم کارە بەشێکە لە هاوبەشی بەردەوامی نێوان هەردوو لایەن و ئێستا دەتوانرێت لە کەناڵەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتی سامسۆنگ سەیربکرێت، لەگەڵ گەیشتنی وەرزی چوارەمی ئەم فیلمە بە سەکۆی پەخش.
بیرۆکەی کورتە فیلمەکە ئیلهامی لە Stranger Things وەرگرتووە وەک ڕێگەیەکی گونجاو بۆ پیشاندانی توانا بەهێزەکانی وێنەگرتنی شەوانەی مۆبایلی سامسۆنگS22  ئەڵترا کە پێی تایبەتە. لە وەرزی چوارەمی ئەم کارە هونەرییەدا، شەو دەروازەیەک بۆ جیهانێکی نائاسایی دەکاتەوە، کە تێیدا پشت بەم ئامێرە دەبەسترێت بۆ دووبارە دروستکردنەوەی ئەم شێوازە داهێنەرانەی ئەم کارە هونەرییە، هەروەها گێڕانەوەی ئەو چیرۆکە سینەماییانەی کە ڕێگاکانی چێژوەرگرتن لەو تەکنەلۆژیایانە پیشان دەدات کە ئامێرەکانی گالاکسی دابینی دەکەن و تواناکانی بۆ گرتن و دەرخستنی ئەوەی کە نەدەتوانرا لە تاریکیدا ببینرێت.
داهێنانی کاری شەوانەی ناوازە
لە فیلمی Make STRANGER Nights Epic کچێک لەکاتی سواری پاسکیلەکەیدا لە ڕێگەی بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی چاپی چوارەمی Stranger Things لە ماڵی هاوڕێکەی مۆبایلێکی سامسۆنگ گالاکسیS22  ئەڵترا دەخاتە گیرفانی پشتەوەی. لە کاتی گەشتەکەیدا ئامێرەکەی بەبێ ئاگاداری خۆی ڤیدیۆیەک دەگرێت، کامێرای مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی S22 ئەڵترا لە دۆخی ستوونیدا ڤیدیۆی ئەو شتانە دەگرێت کە لە پشتیانەوەیە. 
هەروەها کورتە فیلمەکە تایبەتمەندییە بەهێزەکانی وێنەگرتنی شەوانەی کامێراکە لە خودی ئامێرەکەدا بەکاردەهێنێت، کە کامێرای سەرەکی 108 مێگاپێکسڵ و هەستەوەرێکی گەورەی 2.4مایکرۆمەتر لەخۆدەگرێت کە بە تایبەتمەندی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد کاردەکات کە ڕێگە بە گرتنی ڕووناکی و زانیاری زیاتر دەدات. بەم شێوەیە دەتوانیت ڕووناکی گەشتر و ڤیدیۆی ڕوونتر بەدەستبهێنیت، چ شەو و چ ڕۆژ.
جیهانێک لە ناوەڕۆکی ناوازە
سامسۆنگ و نێتفلێکس هاوبەشییەکی درێژخایەنیان هەیە و پێشتر هاوبەشی کاریان کردووە لە هەڵمەتەکانی "Bespoke" بۆ نمایشکردنی زۆرێک لە بەناوبانگترین زنجیرەکان لە سەکۆکەی. وە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، هەردوو کۆمپانیاکە هەڵمەتێکی یەکگرتوویان دەستپێکرد بۆ یارمەتیدانی دەستپێکردنی وەرزی دووەمی فیلمی Emily in Paris، لەنێویاندا ڕێگەدان بە هەواداران بۆ "کۆنتڕۆڵکردنی دەق" تا ببنە کارەکتەری سەرەکی لە پۆستەری فیلمەکەدا بە بەکارهێنانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی Z Flip 5G. 
هەروەها هەردوو لایەن هاوبەشی کاریان کردووە بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلمی Bridgerton بۆ نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسی S22 لە چالاکییەکەی Unpacked لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا. لەم کارەدا کە سێ خولەک دەخایەنێت، داهێنەرەکان هەوڵدەدەن سەرنجی شاژنی شاری بریجتۆن لە شارلۆت ڕابکێشن. و داهێنەر لۆرد تریستار لەم کارەدا سەرکەوتوو دەبێت کاتێک داهێنانەکانی خەیاڵی خۆی نمایش دەکات، کە پانێڵە کلاسیکە زەبەلاحەکانن بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی S22 و +S22 کە مێژووەکەیان بۆ 209 ساڵ دەگەڕێتەوە.
هەردوو کۆمپانیاکە بەردەوامن لە کارکردنی پێکەوەیی بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک بە توانای زۆر و کوالیتی بەرز و کە سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشێت.
دوای بڵاوکردنەوەی چاپی یەکەمی فیلمی Stranger Things 4 لە 1ی ئایار، سامسۆنگ بۆ یەکەمجار نمایشی Make TRANGER Nights Epic دەکات، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی نێتفلێکس ترەیلەری فەرمی چاپی دووەمی بڵاوکردەوە کە لە 1ی تەمموز نمایش دەکرێت. بۆ بینینی کورتە فیلمی Make STRANGER Nights Epic سەردانی کەناڵی یوتیوبی سامسۆنگ بکەن.





ئەم هەواڵە 1057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad