ZNA:هەولێر کۆمپانیای گشتی پیشەسازی لاستیکی و تایەی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، عێراق ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن تایە لە کۆمپانیای جیاوازەوە هاوردە دەکات.
بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی بەوەداوە، پلانیان هەیە جارێکی دیکە پەرە بە کارگەکانیان بدەنەوە.
حەیدەر ناسر بەڕێوبەری گشتی پیشەسازی لاستیکی دەڵێت، بەهۆی نەبوونی هێڵی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو و ناوەندی بە بازاڕکردن، کارگەی تایەی بابل پەکی کەوتووە. ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو ئامێرانەی لە کارگەکەن بۆ حەفتاکانی سەدەی رابردوو دەگەڕێنەوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا، ساڵانە عێراق 10 ملیۆن تایە لە چەندین کۆمپانیای جیاوازەوە هاوردە دەکات.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |