English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیمانگه‌یەکی ئەمریکی: سەدر بێ بیرلێکردنەوە گۆڕەپانی چۆڵ کرد
2022-07-07 [09:20 AM]

ZNA- هەولێر


په‌یمانگه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له‌ واشنتن جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ره‌وتی سه‌در به‌بێ لێكدانه‌وه‌ بۆ لێكه‌وته‌كان بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دا و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خزمه‌تێكی زیاترى چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئێران ده‌كات.

پەیمانگەکە باس لەوە دەکات قۆناغی داهاتوو بۆ عێراق زۆر سه‌خت ده‌بێت و ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت سەرنەکەوێت، به‌رزی نرخی نه‌وتیش ده‌بێته‌ ده‌ستكه‌وتێكی دارایی گه‌وره‌ بۆیان، به‌مه‌ش زیاتر ده‌وڵه‌ت کۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌كانیش پێ سەکوت دەکرێت.

راپۆرته‌كه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، به‌رهه‌ڵستی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می نووری مالیكی، دڵنه‌واییه‌كی به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دات، به‌تایبه‌ت كه‌ مالیكی هیچ كات پابه‌ندی یێككه‌وتنه‌كانی نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان.





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad