ZNA- هەولێر
پۆلیسی عێراق، دەست بەسەر یەک ملیۆن و 775 ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا دەگرت.
لیوا غانم حوسەینی، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی وزە سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، لەم مانگەدا ھێزەکانیان دەستیان بەسەر 117 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگردا گرتووە کە نەوتی بەقاچاغبراویان بارکردبوو، ھەروەھا نۆ وێستگەی سووتەمەنی کە مۆڵەتی فەرمیان نەبووە داخراون و گوتیشی، 138 کەس بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ھەر لەم مانگەدا دەستیان بەسەر یەک ملیۆن و 775 ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا گرتووە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |