English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی جیهانی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ مه‌زن ناو ده‌بات
2022-07-08 [02:30 AM]

ZNA:هەولێر


به‌رپرسێكی باڵای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاكان به‌ مه‌زن و نایاب ناوبرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ د. ئه‌حمه‌د زوه‌یتن به‌رپرسی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق و تیمێكی یاوه‌رییان كرد.

د. ئه‌حمه‌د زوه‌یتن ده‌ستخۆشی و سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕێكارانه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاكان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامی داون.

به‌رپرسی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق هه‌روه‌ها ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوونی توند و كۆلێرا و په‌تای خوێنبه‌ربوون و ڤایرۆسی كۆڕۆنای له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ مه‌زن و نایابا هه‌ڵسه‌نگاند.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad