English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی شەش بڕیار بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دەردەکات
2022-07-09 [06:11 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 


سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی شاری موسڵی کرد و لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا و بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەوە، دواتر شەش بڕیاری دەرکرد بۆ خێراکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ کە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە نێوان ساڵانی 2014 و 2017 دووچاری کاولکارییەکی زۆر بووەوە.

 

نووسینگەی راگەیاندنی نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ شەممە 9.7.2022، ئاشکرای کرد کە: لە کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی و تەندروستی، لەگەڵ بریکاری وەزیری نەوتی عێراق و پارێزگار و چەند بەرپرسێکی دیکەی نەینەوا، کازمی شەش بڕیاری دەرکرد.

 

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا ئاشکرایکرد، بڕیارەکان بریتین لە: یەکلاییکردنەوەی پرسی ئاوەدانکردنەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ و دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەکە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە. گواستنەوەی بابەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە بۆ پارێزگای نەینەوا بۆ جێبەجێکردنیان. ئاگادارکردنەوەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی هوتێلی نەینەوا ئوبروەی و هوتێلی موسڵ. ئامادەکردنی پسووڵەی پێدانی سووتەمەنی بە زووترین کات و کاراکردنی. سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە بریکاری وەزیری نەوت کرد نرخی بەرهەمە نەوتییەکان زیاد نەکەن. لەگەڵ تەواوکردنی پڕۆژەی ماستەرپلانی شاری موسڵ.

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە شاری موسڵ و رایگەیاند: بەرپرسیارێتییەکی گەورە لەسەر شانی بەرپرسانی فەرمانگەکانی خزمەتگوزارییە لە پارێزگای نەینەوا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەڵام بیرۆکراسییەکی زۆر لە نێو ئەو فەرمانگانەدا هەیە کە زۆربەی پێویست نییە و دەکرێ نەهێڵدرێت بۆ پێشکێشکردنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان. چاکسازی تەنیا لە سەرەوە ناکرێت، بەڵکو هەندێک جار لە بناغەوە بەرەو سەرەوە دەچێت.

 

ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ پێنجەم ساڵڕۆژی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی داعش.

 





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad